نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

لڤین:
نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی شۆڕشی گوڵاندا ڕایگەیاند، شۆڕشی گوڵان هەڵقوڵاوی واقیعی مێژوویی و وەڵامدەرەوەی خواست و ئومێدی گه‌لی كوردستان بوو، دەشڵێت: با ئه‌م یاده هاندەری زیاترمان بێت بۆ تەبایی و پێکەوەیی و یه‌كدی قبووڵکردن.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی 45 ساڵ تێپەڕبوون بەسەر هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، “به‌ڕێز و شكۆوه یادی شۆڕشی گوڵان ده‌كه‌ینه‌وه كه درێژەپێدەری شۆڕشی مه‌زنی ئەیلول بە ڕێبەرایەتیی بارزانیی نەمر و هەڵقوڵاوی واقیعی مێژوویی و وەڵامدەرەوەی خواست و ئومێدی گه‌لی كوردستان بوو”.
دەشڵێت: “چاوەڕوانیم لە هەموو کادیر و ئەندام و لایەنگرانی دڵسۆزی پارتی دیموکراتی کوردستانە، وەک هەمیشە خەمخۆری و دڵسۆزی و رۆڵی کاریگەریانە لەم پێناوه‌دا، تا گه‌یشتن به هه‌موو ماف و خه‌ونه‌كانی گه‌لی كوردستان”.
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی:
ئه‌مڕۆ به‌ڕێز و شكۆوه یادی ٤٥ ساڵەی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان ده‌كه‌ینه‌وه كه درێژەپێدەری شۆڕشی مه‌زنی ئەیلول بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر و هەڵقوڵاوی واقیعی مێژوویی و وەڵامدەرەوەی خواست و ئومێدی گه‌لی كوردستان بوو.
شۆڕشی گوڵان، شۆڕشی هه‌ستانه‌وه، به‌ره‌نگاری، ئازادی، فرەدەنگی و فرەڕەنگیی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی گەلی كوردستانه کە ئاکامەکەی پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتووی لایەنە کوردستانییەكان و سەرخستنی ڕاپەڕینی ١٩٩١ بوو.
با ئه‌م یاده هاندەری زیاترمان بێت بۆ تەبایی و پێکەوەیی و یه‌كترقبووڵکردن، چاوەڕوانیم لە هەموو کادیر و ئەندام و لایەنگرانی دڵسۆزی پارتی دیموکراتی کوردستان، وەک هەمیشە خەمخۆری و دڵسۆزی و ڕۆڵی کاریگەریانە لەم پێناوه‌دا، تا گه‌یشتن به هه‌موو ماف و خه‌ونه‌كانی گه‌لی كوردستان.
سڵاو و دروود له گیانی پاكی شه‌هیدان، سه‌ری ڕێز و نه‌وازش له به‌رده‌میاندا داده‌نوێنین.