نھێنی گەڕانەوەی عەلی قەرەداغی بۆ ھەرێم

لڤین: تایبەت

گەڕانەوەی دکتۆر عەلی قەرەداغی سەرۆکی یەکێتی زانایانی جیھانی ئیسلامی و سەرۆکی رابیتەی ئیسلامی کورد، بۆ ھەرێمی کوردستان بۆ چەند مەبەستێکی جیاواز بووە.

عەلی قەرەداغی ساڵانە لەناوەڕاستی ھاویندا دەگەڕێتەوە ھەرێمی کوردستان و سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی گشتی رێکخراوی خێرخوازی رابیتەی ئیسلامی کورد دەکات و ھەڵسانگاندن بۆ کارو چالاکییەکانی ئەو رێکخراوە دەکات لەماوەی ئەو ساڵەی رابردووە.

 

بۆ سەردانەکەی پیشخرا؟

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەکی ئاگادارەوە دەست لڤین کەوتووە، هۆکاری پێشخستنی سەردانەکەی پەیوەندی بەو دۆخەوە هەبوو کە لە فەڵەستین دروست بوو بەهۆی ئەو شەڕەی لە کەرتی غەززە هەبوو  دکتۆر عەلی قەرەداغی گەشتەکەی بۆ ھەرێمی کوردستان پێشخست.

بەپێی زانیارییەکانی لڤین بڕیار وابوو، لەخۆپیشاندانەکەی سلێمانی بۆ دژایەتی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە دکتۆر عەلی قەرەداغی بەشداری بکات و وتارێکی جەماوەری پێشکەش بکات، بەڵام بەھۆی نزیکبوونەوەی ئاگربەست و ئاگاداربوونی قەرەداغی لەھەوڵەکانی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس، بەشداری نەکرد لەخۆپیشاندانەکە.

هەرچەندە بڕیاربوو ئەگەر ئەو بەشداری خۆپیشاندانەکە بکات هەریەکە لە یەکگرتوی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری و لایەنەکانی دیکە بەشێوەیەکی بەرفراوانتر بەشداری ئەو رێپێوانە بکەن، بەڵام بەهۆی بەشداری نەکردنی سەرۆکی یەکێتی زانایانی جیهان ئەو حزبانەش کەمتر گرنگیان بە چالاکیەکەدا.

 

سەردانەکەی بۆلای بارزانی

یەکێکی دیکە لەھۆکارەکانی گەڕانەوەی دکتۆر عەلی قەرەداغی و سەردانیکردنی ھەر یەک لەمەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بوو.

ئامانج لەسەردانەکەی بۆ لای ھەر یەک لەمەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی گفتوگۆکردن بو لەبارەی کردنەوەی لقێکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لەشاری ھەولێر، کە چەند جارێک زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی داوای کردنەوەی ئەو زانکۆیەی کردووە لەھەولێر، بەڵام حکومەتی ھەرێم رێگەی نەداوە ھیچ لقێکی ئەو زانکۆیە لەھەولێر بکرێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی لڤین، دکتۆر عەلی قەرەداغی تەکلیفی لەمەسعود بارزانی کردووە رێگە بەکردنەوەی لقێکی ئەو زانکۆیە بدرێت لەشاری ھەولێر.

 

هەژاری بنبڕ دەکات

لەکۆبونەوەی نێوان دکتۆر عەلی قەرەداغی و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم، قەرەداغی باسی لەپرۆژەیەک کردووە کە دەیەوێت پێشکەشی حکومەتی ھەرێمی بکات بۆ چارەسەری کێشەی ھەژاری لەھەرێمی کوردستان.

عەلی قەرەداغی لەکۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ مەسرور بارزانی باسی لەوە کردووە کە چەند ساڵێک بەر لەئێستا پرۆژەیەکی ھاوشێوەی پێشکەش بەحکومەتی قەتەر کردووە و بەو ھۆیەوە ئێستا لەوڵاتی قەتەر ھیچ کەسێکی ھەژار ناژی.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button