میسال ئالوسی رایگەیاند بە ئامادەبوونی خۆی نوێنەری گروپە چەكدارەكانی كە ئێران پشتیوانیان دەكات لەگەڵ ئیسرائیل كۆبوونەتەوە داوایەكی ئێرانیان بە ئیسرائیل گەیاندووە.

ئەوگرووپە چەكدارانەی ئێران پشتیوانیان دەكات لەهەولێر لەگەڵ ئیسرائیل كۆبوونەوە

لڤین:
میسال ئالوسی رایگەیاند بە ئامادەبوونی خۆی نوێنەری گروپە چەكدارەكانی كە ئێران پشتیوانیان دەكات لەگەڵ ئیسرائیل كۆبوونەتەوە داوایەكی ئێرانیان بە ئیسرائیل گەیاندووە.
میسال ئالوسی، دامەزرێنەری حزبی نەتەوەی عێراقی دیمانەیەكیدا لەگەڵ كەناڵی دیجلەی عێراقی، رایگەیاند، نوێنەرێكی گروپە چەكدارە پشتیوانكراوەكانی ئێران لەگەڵ كەسێكی ئیسرائیلیدا لە هەولێر كۆبووەتەوە.
ئەو كە ئێستا خۆی بە سیاسیەكی سەربەخۆ لە عێراق دەناسێنێت باسی لە پەیوەندیی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی ناوچەكە كرد ئاشكرای كرد خۆی لە دیدارەكەدا ئامادە بووە.
ناوبراو روونیكردەوە “لەوێدا نوێنەری گروپە چەكدارەكان لە زمانی ئێرانییەكانەوە بە ئیسرائیلییەكەی وتووە، ئێران جەنگی ناوێت لەگەڵ ئیسرائیلدا و ئامادەیە 700 مەتر موشەكە دوورهاوێژەكانی لە سنوری ئیسرائیل دووربخاتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button