ئەم نهێنیانە بزانە

وەرگیراوە لە فەیسبووکی دابان محەمەد
ئێستا کۆمپانیاکانى کۆکردنەوەى پارەى ئاو، بە هەڕەمەکى پێوەر دەخوێننەوە و پارە کەم دەنوسن، بۆ ئەوەى بە تۆ بڵێن، پێوەرێکى بێ کێشەیە.
دەستخۆشى لە خەڵکى کۆیە دەکەم، پێزانینم بۆ خەڵکى ڕانیە و پشدەر هەیە، کە پێشتر و ئێستا دەیانەوێت ئەم زوڵمە قبوڵ نەکەن و پێوەرى ئاو ڕەتدەکەنەوە.
1_بیرۆکەى پێوەرى ئاوى ماڵەکەت، هى دوو کۆمپانیا بوە، ( جنون، ئاراس) کە نزیک بون، لە بەرپرسانى هەردوو حزب، بە فرۆشتنى پێوەر نزیکەى 35 ملیۆن دۆلار قازانجیان کردوە، بێ ئەوەى ئەم پێوەرە بۆ هەرێمى کوردستان گونجاوبێت، لەگەڵ ئەوەشدا 50 هەزار پێوەرى ساختەیان هێنا، ڕەنگە ماڵەکەى تۆ یەکێک لەو پێوەرانە بێت، کۆمپانیاى جنون لە 2017 ئەوە لە لیستى ڕەشدایە، بەڵام ئێستاش پێوەر بە تۆ دەفرۆشێت.
2_خوێندنەوە و کۆکردنەوەى پێوەرى ئاو دراوە بە سێ کۆمپانیا( ختیب علمى، گرنگ، ئۆرانۆس)، بەشێک لەم کۆمپانیانە بەرپرسى گەورەیان لە پشتە، گرێبەستیان هەیە ئەگەر تۆى هاوڵاتى پێوەر نەبەستى بۆ ماوەیەکى دیاریکراو، 60 ملیۆن دۆلار لە حکومەت دەبەنەوە، ئەگەر بیبەستى ئەوا لەو پارەى لەتۆى وەردەگرن بەشێکى بۆ کۆمپانیاکانە (( واتە ئەگەر پێوەر ببەستى پارە لە تۆوە دەچێت بۆ کۆمپانیاکان، ئەگەر نەیبەستى و ڕەتیبکەیتەوە، حکومەت دەبێت چارەسەرى دۆخى خۆى بکات)).
3_ پێوەرى ئاو لە هەموو ئەو باج و ڕسوماتانەى حکومەت سەپاندویەتى مەترسیدارترە(( مانگانەیە)) تۆى هاوڵاتى زەرەرمەندى یەکەمى، بە بەستنى پێوەر بە دەستى خۆت کێشە و بەڵایەکى گەورە دەخەیتە ماڵەکەتەوە و دەستى حکومەت و کۆمپانیا دەخەیتە داهات و پارەکەت، بەپێچەوانەوە ڕەتکردنەوەى بەدەست خۆتە بە کۆتایى هاتنى ئەم پرۆسەیە، کۆتایى بەو هەڕەشە و سزایەنەش دێت بەناوى نەبەستنى پێوەر لە تۆ دەکرێت.
4_ (( نمونەیەک)) دانیشتوانى سائیب سیتى لە سلێمانى پەیوەندیان پێوەکردین، فشاریان لەسەرە بۆ بەستنى پێوەرى ئاو، سەرەتا بە ترساندنیان بە سزاى 500 هەزار دینار! دواتر بە مامەڵەیەکى نایاسایى بۆ هەر ماڵێک 150 هەزار و بە تەندەر بۆ کۆمپانیایەک! ئینجا لێخۆشبون بۆ سزاکانى سەر حکومەت لە کاتێکدا ئەگەر پێوەر ببەستن. ئەوان و هەر هاوڵاتیەکى تر لەم چەشنە دەتوانن سکاڵا بکەن و دەشیبەنەوە .
5_ ئێستا کۆمپانیاکانى کۆکردنەوەى پارەى ئاو، بە هەڕەمەکى پێوەر دەخوێننەوە و پارە کەم دەنوسن، بۆ ئەوەى بە تۆ بڵێن، پێوەرێکى بێ کێشەیە، بۆ ئەوانەشى پێوەریان نەبەستوە، لە هەندێک شوێن دەسەڵاتى حکومەت بەکار دەهێنن و دەڵێن ئەگەر بیبەستى لە سزاکان خۆش دەبین! ئەمە فێڵ و ساختەیە و لە تۆ دەکرێت، بۆ ماوەیەکى کاتیە. دەستخۆشى لە خەڵکى کۆیە دەکەم، پێزانینم بۆ خەڵکى ڕانیە و پشدەر هەیە، کە پێشتر و ئێستا دەیانەوێت ئەم زوڵمە قبوڵ نەکەن و پێوەرى ئاو ڕەتبکەنەوە، هیوادارم چیتر خەڵک پێوەر نەکڕێت و لە ناوچەکانى دیکەش ئەوەى بەستویەتى ڕەتیبکاتەوە.
6_ ئەرکى من نوێنەرایەتیکردنى تۆیە، لە 2 ساڵى ڕابردوو، لەگەڵ وەزارتى شارەوانى، کۆمپانیان، لە ڕێگەى ئەنجومەنى پارێزگاکان و پەرلەمان لەسەر خەت بوین و فشارى زۆرمانکرد، زۆر شتمان کرد و زۆر شتمان وت، زۆرى ئەوانە بڕوایان پێهێناین کە زۆڵم و غەدرە و لە تۆ دەکرێت، بەڵام ئیرادەیەک هەیە لە ناو وەزارەتى شارەوانى کە پێشتر هۆکار و هاوکارى کۆمپانیاکان بون، نایانەوێت ئەم پرۆسەیە ڕابگرن، چونکە پێگەکانیان دەکەوێتە مەترسیەوە، حکومەتیش لە ترسى دۆڕاندنى 60 ملیۆن دۆلار، شکستى پرۆسەکە ڕاناگەیەنێت.


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button