روونکردنەوە لەبارەی تەندروستی مەلا کرێکار دەدرێت

لڤین:

برایەکی مەلاکرێکار ئاشکرای دەکات لە ریی ئینتەرنێتەوە قسەیان لەگەڵ براکەی کردووە و تەندروستی زۆر باشە.

خالد رەنجدەر، برای نەجمەدین فەرەج، کە ناسراوە بە (مەلا کرێکار) رایدەگەیەنێت، بە سكایپ قسەیان لەگەڵ كردووە و تەندروستی زۆرباشە.

براکەی کرێکار رایگەیاند “بە سكایپ چاومان بە مامۆستا كەوت،سوپاس بۆ خوا تەندروسی زۆر باشە. ژەمە ڤاكسینی یەكەمی وەرگرتووە و هیچ كێشەیەكی تەندروستی بۆ دروست نەبووە الحمدللە.”

ئەوەش لە کاتێکدایە کە دادگای ئیتاڵیا بەتاوانی دروستكردنی رەوتێك بەناوی “رەوتی شاخ” سزای 12 ساڵ زیندانی بۆ مەلا كرێكار ئەمیری پێشوی ئەنساڕوئیسلام دەركردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button