نوێترین راپرسی پێشبینی دەکات ئەردۆغان بەرامبەر بە سێ کاندید شکست بهێنێت

لڤین:

کۆمپانیای میترۆپۆل بۆ راپرسی لە تورکیا لە دواین راپرسیدا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئاشکرایکرد ئەردۆغان لە نێو چوار کاندیدا تەنها دەتوانێت رکانەری یەکیان بکات و بە سێ کاندیدەکەی دیکە دەدۆڕێت.

کۆمپانیاکە گریمانەی ئەوەی کردووە لە خولی دووەمی هەڵبژاردندا ئەردۆغان لەبەرامبەر هەریەکە لە ئەکرەم ئیمام ئۆغلو، مەنسوور یاڤاش، مەرال ئاکشەنەر  و کەمال کلچدارئۆغلو بمێنێتەوە.

بەپێی ڕاپرسییەکە، ئەردۆغان لە ڕکابەریکردنی ئەو چوار کەسە تەنها دەتوانێت بەسەر کەمال کلیچدارئۆغلوودا سەرکەوێت و رێژەی دەنگەکانی42.5٪ دەبێت بەرامبەر بە 39.7٪ بۆ کەمالکلچدارئۆغلو.

لە رکابەریە پێشبینیکراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە “ئەگەر پاڵێوراوانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەردۆغان و ئەکرەم ئیمام ئۆغلو بن٪39 دەنگ بە ئەردۆغان دەدەن و ٪50 دەنگ بە ئیمام ئۆغڵو دەدەن.

گریمانیە ئەوەسیکردووە  ئەگەر مەنسور یاڤاش بمێنێتەوە 49.4٪ی دەنگدەران یاڤاش بە باشتر دەزانن و 37,5٪یش ئەردۆغانیان پێ باشترە.

ئەوە جگە لەوەی ئەگەر ئاکشەنەر لە خولی دووەمدا ڕکابەری بکات بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئەردۆغان 38.5٪ی دەنگەکان و ئاکشەنەر ٪ 42.5 بەدەست دەهێنێ.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button