ژنێکی مەسیحی بووە سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤی هەرێم

لڤین:

ژنە چالاکوانێکی سەر بە پێکهاتەی مەسیحی، لە کۆبوونەوەی پەرلەماندا بووە سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان.

پەرلەمانی کوردستان، کۆبووە و و لەدانیشتنەکەدا بە دەنگی (72) پەرلەمانتار، د. مونا یوحەنا یاقو، لەنێو (11) کاندیددا وەک یەکەم ژن بە سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان هەڵبژێردرا.

مونا یوحەنا یاقو، ژنە چالاکوانێکی مافەکانی مرۆڤە و لەسەر پشکی پێکهاتەی مەسیحی هەڵبژێردرا و بۆ ماوەی چوار ساڵ لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە و دەشتوانێت بۆ خولێکی دیکەش لەو پۆستەدا بمێنێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button