لە هەولێر گەنجێک ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

لڤین:

گەنجێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتوەکان لە شاری هەولێر لەبەردەم کامێرای میدیاکاندا ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.

دوای ئەوەئ ئەمڕۆ ژمارەیەک پەنابەری رۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری هەولێر لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان گردبوونەوە، کەمێک پێش ئێستا یەکێک لە گەنجەکان بەنزینی بەخۆیدا کرد و لەبەردەم کامێرای میدیاکاندا ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.

بەپێی زانیارییەکان ئەو گەنجەی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا تەمەنی 27 ساڵە و بەهۆی ئەوەی نەتەوە یەکگرتوەکان داواکاریی پەنابەرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لەبارەی پێدانی ئیقامەوە، جێبەجێنەکردووە، بۆیە ئەو گەنجە پەنای بۆ خۆسوتاندن بردووە.

دوای خۆسوتاندنی، گەنجەکە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button