مامۆستایانی وانەبێژی چەند شارێک گردبوونەوە

لڤین:

‌مامۆستایانی وانەبێژی چەند شار و شارۆچکەیەکی هەرێمی کوردستان گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا و داوای دامه‌زراندن به‌شێوه‌ی هه‌میشه‌یی ده‌كه‌ن.

ئەمڕۆ بەشێک لە مامۆستایانی وانەبێژ لەئیدارەی گەرمیان، ڕانیە، کۆیە و سەیدسادق و چەند ناوچەیەکی دیکەی هەرێمی کوردستان گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا.

مامۆستایانی بەشداربووی گردبوونەوەکان داوا لە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی پەروەردە و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی تایبەت بە کەرتی پەروەردە دەکەن بەدەم داواکارییەکانیانەوە بچن.

داواکاریی مامۆستایانی خۆپیشاندەر بریتین لە “دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بەهەمیشەیی و بێ جیاوازی کردن لەنێوان بەشەکاندا، ئەولەویەتیش بۆ ئەو وانەبیژانەبێت ساڵی خزمەتیان زۆرە، هاوكات رەچاو کردنی ساڵانی وانەبێژی و ساڵی دەرچوون بەو مەرجەی وانەبێژی کردبێت لەکاتی دامەزراندندا”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button