پیاوێک دوای تەقەکردن لە هاوسەرەکەی خۆی دەکوژێت

لڤین:

لە گەڕەکێکى شارى سلێمانى ژن و مێردێک دەبێتە شەڕیان و دواتر پیاوەکە گولـلەیەک دەنێت بەژنەکەیەوە و بریندارى دەکات و خۆشى دەکوژێت.

 

سەنتەرى فریاکەوتنى سلێمانى رایگەیاند: بەیانى ئەمڕۆ دوو شەممە، لە گەڕەکى کازیوەى شارى سلێمانى، بەهۆى دروستبونى شەڕ و دەمەقاڵێ لە نێوان ژن و مێردێک، پیاوەکە گولـلەیەک دەنێت بەژنەکەیەوە و بریندارى دەکات.

 

بە گوێرەی زانیاریەکان،  ژنەکە بە بریندارى دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە، پیاوەکەش لەکاتى بریندارکردنى ژنەکەى دوو گولـلە لەخۆى دەدات و گیان لەدەستدەدات.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button