كاروانێكی تری ڤاكسینی فایزەر گەیشتە عێراق

لڤین:

وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ ( یەک شەممە، ١٦ی ئایاری ٢٠٢١ ) لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، كاروانێكی تری ڤاكسینی كۆمپانیای فایزەر گەیشتووەتە عێراق.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە،”كاروانەكە بەسەر بەڕادەكاندا دابەش كراوە و لە یەك كاتدا نێردراون بۆ سەرجەم پارێزگاكان، لەناویشیاندا هەرێمی كوردستان.”

جێگەی ئاماژە پێدانە، وەزارەتی تەندروستی عێراق گرێبەستی لەگەڵ چەندین كۆمپانیادا كردووە بۆ كڕینی ڤاكسینەكان و ناوبەناو كاروانێك لەو ڤاكسینانە دەگاتە عێراق، لە دیارتریشنیان ڤاكسینەكانی “فایزەر -بیۆنتیك”ی ئەمریكی – ئەڵمانی، “ئەسترازینیكا”ە بەریتانی – سویدی و “سینۆفارم”ی چینی.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button