پڕۆژەی بەبازاڕكردنی گەنم دەست بە كارەكانی دەكات

لڤین:

محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ ( یەک شەممە، ١٦ی ئایاری ٢٠٢١ ) بە میدیای فەرمی پارتی، ڕاگەیاندووە،” پڕۆژەی بەبازاڕكردنی گەنمی جووتیاران لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست بە وەرگرتنی گەنم دەكات.”

سەبارەت بەبڕی ئەو گەنمەی کە وەردەگیرێت لە جوتیاران، ئاشکرای کردووە،” بڕیارە ئەوەی هەولێر ( ٢٥٠ ) ھەزار تۆن وەبگرێت، لە پارێزگاكانی دیكەش پڕۆژەكان جارێ دەستیان بە كار نەكردووە، ئەگەرنا هەمووی بۆ هەولێر بێنن، دەبێتە ( ٥٠٠ ) هەزار تۆن.”

ئاشکرایشی کردووە کە،” وەرگرتنی گەنمەكەش بەپێی گرێبەستی نێوان وەزارەتی كشتوكاڵ و كۆمپانیا دەبێت، كە بە چ نرخێك دەبێت و نرخەكەش لە بازاڕ گرانتر دەبێت.”

هەروەها ڕایگەیاندووە،”بڕیارە ئەو پڕۆژەیە لە مانگی حەوتدا دەست بە بەرهەمهێنانی ئارد بكات و لە یەكەم قۆناغیشدا دەرفەتی كار بۆ نزیكەی 500 كەس دەڕەخسێنێت لەناو پڕۆژەكەدا، وەكو دابەشكردن و گواستنەوە و بریكار و لە دەرەوەش سوودی زۆری دەبێت بۆ رەخساندنی دەرفەتی كار، بۆیە بەپێی ئەو پڕۆژەیە ھەموو جۆرە دانەوێڵەیەك بەرهەم دێت.”

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا ڕایگەیاندووە،” ئەو پڕۆژەیە زۆر سایلۆ لە خۆ دەگرێت، لەگەڵ چەندین كارگەی بەرهەمهێنانی دانەوێڵە، وەكو ئارد و بڕوش و جۆرەكانی دیكە، بۆیە ئەو پڕۆژەیە زۆر گرنگە و دەتواندرێت ئارد بۆ نیوەی خەڵكی ھەرێمی كوردستان دابین بكات.”



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button