بۆردی رێكخراوە ژینگەییەكانی سلێمانی_ هەڵەبجە:

تكایە بۆ پێنج ملیار دینار سلێمانی ووشك مەكەن

لڤین:

لە پەیامێکدا بۆردی رێكخراوە ژینگەییەكانی سلێمانی_ هەڵەبجە، کە ئاڕاستەی هەریەکە لە، نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی كوردستان، و پەرلەمانتارانی سەرجەم فراكسیۆنەكان، لیژنەكانی ژینگە و تەندروستی، كشتوكاڵ، شارەوانییەكان، کراوە،ڕایانگەیاندووە، ” پشت بەستن بەو ئامارەی رێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە، كە بەپێی بەڵگە و داتا وەریان گرتووە، كە ماوەی زیاتر لە 4 ساڵە لە كاتی هاتنی وەرزی ئاودان لە سنوری پارێزگای سلێمانی چەندین بەیاننامە و داواكاری ئاراستەی حكومەت و لایەنی پەیوەندیدار و دەزگاكانی ڕاگەیاندنیان كردووە كە لە كاتی پێویستدا نەمام و درەختەكان ئاو بدرێن، بەڵام بە داخەوە ئەو گرفتە تا ئێستاش وەكو خۆی ماوەتەوە و چارەسەری ریشەیی بۆ نەدۆزراوەتەوە بۆیە بە پێویستمان زانی ئەم ئامار و ژمارانە ئاراستەی بەرێزتان لە نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی كوردستان بكەین، بە هیوای چارەسەركردن ئەگەرنا هەڵویستی تری مەدەنیمان دەبێت بۆ چارەسەركردنی گرفتەكە.”

دەقی پەیامەکە:

بەرێزان/ نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی كوردستان.
بەرێزان، پەرلەمانتارانی سەرجەم فراكسیۆنەكان.
بەرێزان، لیژنەكانی ژینگە و تەندروستی، كشتوكاڵ، شارەوانییەكان.
ئێمە لە بۆردی رێكخراوە ژینگەییەكانی سلێمانی_ هەڵەبجە، پشت بەستن بەو ئامارەی رێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە، كە بەپێی بەڵگە و داتا وەریان گرتووە، كە ماوەی زیاتر لە 4 ساڵە لە كاتی هاتنی وەرزی ئاودان لە سنوری پارێزگای سلێمانی چەندین بەیاننامە و داواكاری ئاراستەی حكومەت و لایەنی پەیوەندیدار و دەزگاكانی ڕاگەیاندنیان كردووە كە لە كاتی پێویستدا نەمام و درەختەكان ئاو بدرێن، بەڵام بە داخەوە ئەو گرفتە تا ئێستاش وەكو خۆی ماوەتەوە و چارەسەری ریشەیی بۆ نەدۆزراوەتەوە بۆیە بە پێویستمان زانی ئەم ئامار و ژمارانە ئاراستەی بەرێزتان لە نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی كوردستان بكەین، بە هیوای چارەسەركردن ئەگەرنا هەڵویستی تری مەدەنیمان دەبێت بۆ چارەسەركردنی گرفتەكە…..
زانیاری..
بەشی باخچەكانی سلێمانی ، 564 باخچە و 12 پارك و 32 بلواری تایبەت بە خۆی هەیە، كە تەنها ئەو بەرێوەبەرایەتییە بە وتەی بەرێوبەرەكەی خاوەنی 3 ملیۆن درەختن و بە پێی كۆتا ئامار رووبەری سلێمانی 19% سەوزە.
باسی شارەوانی و پاوان و دارستان و بەشەكانی تر ناكەین كە ئەوانیش هەمان گرفتیان هەیە.
بۆ سەرجەم ئەم باخچە و بلوار و پاركانە تەنها 1443 كرێكار و كارمەند و ئەندازیاریان هەیە ، كە لە ناویاندا 776 باخەوان و چاودێر كارەكان دەكەن، ئەوانی تر كارمەند و ئەندازیار و بەشەكانی تری بەرێوەبەرایەتییەكەن.
كە بەپێی ئامارەكەی بەرێوەبەرایەتی باخچەكان، تەنها بلواری تاسڵوجە، سلێمانی 15 كیلۆمەترە و بلواری بازنەی مەلیك مەحموودیش 21 كیلۆمەترە.
ساڵانە بۆ ئەوەی گرفتیان بۆ دروست نەبێ‌ لە مانگی دوو نوسراو دەكەن بۆ وەزارەتی شارەوانی، بەڵام زۆربەی كات ئەو نوسراوانە درەنگ وەڵام دەدرێنەوە ئەگەر سەرەتای مانگی شەش دەست بە ئاودان نەكرێت ئەوا گرفت دروست دەبێت بۆ گرتنی تەنكەر و ئاودانی سەرجەم باخچە و پارك و بلوارەكان، بەرێوەبەرایەتی باخچەكان پێویستی بە یەك ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینارە، بۆ ئاودانی رۆژانەش لەم وەرزەدا پێویستیان بە یەك ملیۆن لیتر ئاو هەیە، بەڵام بۆ مانگەكانی حەوت و هەشت ڕێژەكە بەرزدەبێتەوە پێویستیان بە 4 ملیۆن لیتر ئاوە، سەرجەم چارەسەری ئەم گرفتانە بە 5 ملیار دینار چارەسەر دەبێت.
بە پێی زانیارییەكان، لە شاری هەولێر وێرای كۆتایی هاتن بە گرێبەستی كۆمپانیای دابینكەری ئاو بۆ وەرزی ئاودان، كە ساڵانە لە 15-5 دەست پێدەكات، بەڵام ئەمساڵ لەبەر ئەوەی وەكو پێویست باران نەباریوە، لە هەفتەی رابردوو واتە ناوەراستی مانگی نیسان دەستكراوە بە ئاودانی باخچە و پاركەكان.
كە لە سنوری هەولێریش،40 پارك و 380 باخچە بونیی هەیە.
ئەم زانیاریانەش خراپ نیە بیانخوێنیتەوە…
لەساڵی 2008 رێژەی سەوزایی ناوشاری سلێمانی لەسەدا ١ بووە،‌ تەنها 134 باخچە لەسنوری بەشی باخچەكاندا بونیان هەبووە، تا ساڵی 2018 رێژەی سەوزایی لەشاری سلێمانی لەسەدا 18% تێپەراندووەو نزیك بۆتەوە لە 19% ئێستا نزیكەی 3 ملیۆنی درەختی تێپەڕاندووە…
بە پێی ئەو ئامارانەی دەست كەوتون تەنها لە ساڵانی 2016-2017 ئەم كارەساتە ژینگەییانە بەسەر باخچە و بلوار و پاركەكانی سلێمانیدا هاتووە تەنها لە چوارچێوەی بەشی باخچەكان ئەوە بەشی شارەوانی و كشتوكاڵ و دارستانە دەستكردەكان هیچ زانیارییەك وەرنەگیراوە.
بودجە و پارەی تایبەت بە بەشی باخچەكان.
سلێمانی: پێش قەیران لەساڵێكدا دەیتوانی سێ ملیار دینار سەرف بكات، (2018) بۆ ساڵێك 120 ملیۆن بودجە هەبووە، بۆ ساڵێك ئەو بڕەیان بۆ تەرخانكرابوو پێشیان نەدراوە.
هەولێر: ساڵی 2016 مانگی 500 ملیۆن دینار تەنها بۆ بەشی باخچەكان بۆیان تەرخانكراوە.
ئاودان و ووشكبونی درەختەكان.
سلێمانی: بەهۆی ئاونەدانی درەختەكانەوە، لەساڵی 2016 هەزار و 500 بنەدار وشك بوون و لەساڵی 2017ش 500 بنەداری دیكە وشكبوون.
هەولێر: لە ماوەی ئەو دوو ساڵەدا هیچ دارێك لەسنوری باخچەكان وشك نەبووەو نەیان هێشتووە وشكبن.
جیاوازی كارمەند و باخەوان.
هەولێر: تەنها بۆ پاركی سامی عەبدولڕەحمان ، 1280 كارمەندیان هەیە.
سلێمانی: بۆ پاركی ئازادی تەنها 50 كارمەند و باخەوان بوونی هەیە
جیاوازی ئاودان لە وەرزی هاوین دا
سلێمانی لە ساڵەكانی پێشوودا بەم شێوەیە ئاوی درەخت و باخچە و بلوارەكان دراون لە كاتێكدا دەبوو لە مانگی حوزەیران( 6) ئاودان دەستی پێبكردایە.
سلێمانی: لەساڵی 2016 لەمانگی 11 رەزامەندی دەربڕاوە بۆ ئاودانی درەختەكان،لەساڵی 2017 لەمانگی 3/7 رەزامەندی دەربڕاوە بۆ ئاودان، لەساڵی 2018 لە 4/8 رەزامەندی دەربڕاوە بۆ ئاودان.
: بە تەنكەری ئەهلی و تەنكەری بەڕێوەبەرایەتی ئاو دەدەن، كاتیش دیاری نەكراوە بۆ ئاودان، كەی پێویستی بوو ئەوا ئاو دەدرێت.
بونی پارك و باخچە
سلێمانی: تەنها بەشی باخچەكان، 564 پارك و باخچەی هەیە، بەپێی ئامارەكان لەسەدا 12 سەوزایی لەئەستۆی ئەوانە.
هەولێر: لەسنوری ناوشاری هەولێر 365 پارك و باخچە لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی باخچەكان هەیە، رێژەی سەوزایی لەشاری هەولێر لەسەدا 16یە.
ئێمە داوا لە هیچ كۆمپانیا و كەسایەتی و خێرخوازێك ناكەین بەم كارە هەستن لەبەر ئەوەی ئەم كارە بەشێوەی كاتی چارەسەر نابێت دەبێت حكومەت چارەسەری ڕیشەیی بۆ بدۆزێتەوە.
بۆیە ئەمساڵ دڵنیابن مەترسی ووشكبوون و نەبونی ئاو بۆ ئاودانی درەخت و باخچە و بلوارەكان لە ساڵانی پێشتر زیاتر دەبن، ئەگەر لە ئێستاوە چارەسەرێك بۆ ئەو گرفتە نەدۆزرێتەوە ئەوا سلێمانی و سەوزاییەكەی رووبەرووی گەورەترین كارەسات بە دەستی خۆمان دەبێتەوە، نەك كارەساتی سرووشتی..
هاوپێچ نوسراوەكانی بەرێوبەرەیاەتی بەشی باخچەكان كە داوای چارەسەركردنی ئەم گرفتە كراوە لە ساڵی 2020دا.
بۆردی رێكخراوە ژینگەییەكانی سلێمانی_ هەڵەبجە



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button