پۆلیسی هەولێر داوای دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید دەکات

لڤین:

ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵای جوڵانەوەی نەوەی نوی رایگەیاند، پۆلیسی هەولێر داوای کردووە سەرۆکی جوڵانەوەکە دەستگیر بکرێت بە تۆمەتی هاندانی خەڵک بۆ شکاندنی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ.

 

بە گوێرەی نوسراوێک کە هیمداد شاهین، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای جوڵانەوەی نەوەی بڵاوی کردووەتەوە، داواکاری گشتی بە تۆمەتی هاندانی خەڵک بۆ شکاندنی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ داوای دەستگیرکردنی سەرۆکی جوڵانەوەکە دەکات.

 

هەرچەندە نوسراوەکە شێوەی فەرمی نییەبەڵام بە گوێرەی ئەو نوسرا پۆلیسی خانەقا لە هەولێر داوای لە پۆلیسی سلێمانی کردووە، لەسەر بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدۆیی شاسوار عەبدولواحید کە تیایدا داوای لە خەڵ کردووە خۆپیشاندان بکەن.

 

داواکاریەکەی داواکاری گشتی لە 2ی حوزەیرانی 2020 بووە، لێکۆڵەرێکی پۆلیسی خانەقا بەڵگەی لە سەر سەرۆکی جوڵانەوەکە ئاراستە کردووە.

 

دەقی نوسراوەکە:

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button