نیعمەتی ئۆکسجین:

لڤین: وەرگیراوە لە فەیسبووکی داهات حەوێزی*
-ئۆکسجین کە یەکێکە لە پێداویستیەکانی ژیان، کەسێکی ساغ لەکاتی ئیسراحەتدا نزیکەی ٨ لیتر هەوا لە یەک دەقەدا هەڵەمژێ، نزیکەی ١١٫٠٠٠لیتر هەوا لە ڕۆژێکدا، ٢٠٪ی ئەو هەوایەی هەڵی ئەمژێ ئۆکسجینە کە ئەکاتە ٣٧٨ لیتر ئۆکسجین لە ڕۆژێکدا. واتە ڕۆژانە ١٠٠ گاڵون ئۆکسجین هەڵ ئەمژێ بەبێ ئەوەی هەستی پێ بکات و پێوەی ماندوو بێت، بەڵام کاتێک نەخۆش ئەکەوێت ئنجا هەست بەو نیعمەتە گەورەی خودا ئەکات.
(ئێستا لە وڵاتی هندستان ڕۆژانە هەزاران کەس بەهۆی نەبوونی ئۆکسجین گیان لەدەست ئەدەن، تەنانەت یەک بتڵ ئۆکسجین گەیشتۆتە ۱٤ گەڵا ).
-هەناسەدان جگە لە بەدەست هێنانی ئۆکسجین هەروەها بۆ پرۆسەکانی دروست کردنی قسەکردن و پێکەنین و باوێشک دان و کۆکە و پژمەش زۆر گرنگە.
-ئۆکسجین سەرچاوەی ووزەی خانەکانی لەشە بۆ چالاکیەکانی ڕۆژانە و هێشتنەوەیان لە ژیان.
ڕێژەی ئاسایی ئوکسجینی لەش لە خۆێندا (کە بە ئۆکسیمیتەری سەر پەنجە دەپێورێ) بریتیە لە سەروو ۹٤٪، ئەگەر لەو ڕێژەیە کەمتر بێت نائاساییە و بە نەخۆشی حساب ئەکرێ.
ئەو کەسانەی تووشی کۆڕۆنا بوون پێویستە زوو زوو متابەعەی ڕێژەی ئۆکسجینەکەیان بکەن، تەنانەت ئەگەر هەناسەتوندی و کۆکە و ئازاری سنگ یشیان نەبوو بەڵام ڕێژەی ئۆکسجینیان لە ٩٢٪کەمتر بوو پێویستە ئەشیعەی سنگ بگرن بۆ دڵنیا بوون لە هەوکردنی سەختی سیەکان.
-ئەوکەسانەی تووشی هەوکردنی سەختی سیەکان بون و ڕێژەی ئۆکسیجینیان دائەبەزێ پێویست ئەکات زۆربەی کات ڕاکشێن و ئیسراحەت بکەن بۆئەوەی سیەکانیان پاک بێتەوە و ڕێژەی ئۆکسجینیان زیاتر دانەبەزێ.
-ئەو جۆرە کەسانەی کە لەکاتی ڕاکشانیش ڕێژەی ئۆکسجینیان زۆر دائەبەزێ نابێ زۆر دانیشن و بەپێ بڕۆن چونکە بە دڵنیاییەوە لەو کاتانەدا زیاتر دابەزێ و دوورنیە تووشی جەڵتەی سیەکان بن.
-گرنگترین چارەسەرەکانی دابەزینی ئۆکسیجینی لەش بریتیە لە چارەسەری سروشتی سیەکان و هەڵمی تایبەت و دەرزی خوێن ڕوونکردنەوە و دەرزی تایبەت بە هەوکردنی سیەکان.
*پزیشکی پسپۆری هەناوی و شەکرە

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button