پڕۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستی پێکردەوە

لڤین:

ئەمڕۆ یەکشەممە پرۆسەی خوێندن لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان بەشێوەی سێ رۆژ بە سێ رۆژ بۆ قۆناغەکانی ئامادەیی و بنەڕەتی دەستیپێکردەوە، دایکان و باوکان سەرپشک کراون لە ناردنەوەی منداڵەکانیان بۆ قوتابخانە.

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوێنێ شەممە لە راگەیەندراوێکدا بڵآویکردەوە، پرۆسەی خوێندن لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان بەشێوەی سێ رۆژ بە سێ رۆژ دەستپێدەکاتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا دەشڵێت، دایکان و باوکان سەرپشک کراون لە ناردنەوەی منداڵەکانیان بۆ قوتابخانە و دەتوانن بەشێوەی ئۆنلاین  بەردەوام بن لە خوێندن، رێکارەکانی خۆپارێزی لە قوتابخانەکان دەگیرێتەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button