باڵیۆزخانەی سعودیە لە میسر ئاگاداریەک بڵاو دەکاتەوە

لڤین:

باڵیۆزخانەی سعودیە لە قاهیرە ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانەی وڵاتەکەی دەکاتەوە کە دەیانەوێت بەرەو وڵاتی میسر گەشت بکەن.

 

باڵیۆزخانەی سعودیە لە قاهیرە ڕوونکردنەوەیەکی لە سەر مەرجەکانی گەشتی هاوڵاتیانی وڵاتەکەی بۆ میسر بڵاوکردەوە  و دەڵێت ئەو کەسانەی دێن بۆ میسر پێویستە سێ مەرج جێبەجێ بکەن .

 

باڵیۆزخانەکە لەتویتەی خۆیدا بڵاویکردەوە بەبۆنەی کردنەوەی گەشتی هاوڵاتیان بۆ دەرەوەی سعودیە پێویستە هاوتای 25 دۆلار پارە بۆ وەرگرتنی ڤیزا بدەن و  پێویستە ئەو هاووڵاتییەی گەشت دەکات  شیکارییەکی ” PCR ” ی کۆرۆنای هەبێت لەو تاقیگەیانەی کە وەزارەتی تەندروستی پەسەندی کردووە لە 72 کاتژمێر زیاتر نەبێت لە کاتی فڕینیاندا.

 

یان ئەو کەسانەی خۆیان کوتاوە بە ڤاکسین پاسپۆرتی تەندروستیان پێ بێت کە تیادا پشتراستی بکاتەوە کە ڤاکسینیان دژی کۆرۆنا وەرگرتووە.

 

وەزارەتی ناوخۆی سعودیە پێشتر ڕایگەیاندبوو، کە حکومەتی وڵاتەکەی بڕیاریداوە لە 17ی ئایارەوە، ڕاگرتنی گەشتی هاوڵاتیان بۆ دەرەوەی وڵات هەڵبوەشێنێتەوە، کە بە هۆی بڵآوبونەوەی کۆرۆنا پێشتر رایگرتبوو.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button