هاتووچۆی هەڵەبجە ئاماری رووداوەکانی هاتووچۆی لە رۆژانی جەژن بڵاو کردەوە

لڤین:
هاتووچۆی هەڵەبجە ئامارەکانی روداوەکانی هاتووچۆی لە ماوەی رۆژانی جەژندا بڵاوکردەوە و رایگەیاند سێ رووداو روویانداوە کە یەکیان لە ناوشاردا بووە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە ئاماری ڕووداوهكانی هاتووچۆی لهیهكهم ڕۆژی جهژن بڵاوکردەوە و رایگەیاند بەگشتی سێ ڕووداوی هاتووچۆ ڕویداوە.
بەڕێوەبەرایەتیەکە روونیکردووەتەوە ئامارەکانی هاتووچۆ تا ئەمڕۆ دووم رۆژی جەژنە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و ڕوداوێك لە ناوشارو دوانیان لە ڕێگاوبانەکانی دەرەوە ڕویانداوە.