روداوەکانی هاتووچۆ لە سلێمانی مەترسیدارە

لڤین: وەرگیراوە لە فەیسبووکی ڕائدی ھاتووچۆ بەھمەن عەبدوڵا
لە یەکەم ڕۆژی چەژندا ڕوداوەکانی ھاتووچۆ ئاماری ترسناکیان تۆمار کردوە، بەئەندازەی خراپی ڕێگاوبانەکان شۆفێرانیش کەمتەرخەم و ھۆکارن بۆ ڕوداوی ھاتووچۆ، لەیەکەم ڕۆژی چەژنی ڕەمەزاندا.
٩ ڕووداوی ھاتووچۆ ڕویداوە کە بەداخەوە قوربانی لێکەوتۆتەوە، ٥ ڕوداویان لە دەرەوەی شار و ٤ ڕوداو لە ناوشار ڕویداوە، لەو ٩ ڕووداوە ١٦ کەس بریندار بوون وە ٢ کەسیش گیانیان لەدەستداوە کە یەکێکیان لە ناو شار و ئەویتریان لە دەرەوەی شاردا بووە.
لەدوای ھێڵکاری ڕووداوەکان دەرکەوت کە ھۆکاری سەرەکی ڕوداوەکان کەمتەرخەمی شۆفێرانە لە خێرایی لە ڕادەبەدەر و سەرقاڵ بوون بە مۆبایل وتئپەڕاندنی ھەڵە ھۆکاری ڕووداوەکان بوون ئەمە جگە لە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکان کە پابەندی مەرجەکانی سەلامەتی نابن و دواجار کارەسات دەخوڵقێن، بۆئەوەی چەژن لە خۆت و لە ئازیزانت و کەسانی تریش تێک نەدەی تکایە پابەندی ڕێنمایەکانی ھاتووچۆبە.