پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم روونیکردەوە لە دوو رۆژی داهاتوودا بەشێوەیەکی گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەم جۆرە لەمڕۆ هەینیدا لە هەولێر، بەرزترین پلەی گەرمای ٣٧ پلە و نزمترین ٢٦ پلە دەبێت .
ئەوەشی روونکردەوە لە شاری سلێمانی، بەرزترین پلەی گەرما ٣٥ پلە و نزمترین ٢٣ پلە دەبێت، لە شاری دهۆکیش بەرزترین پلەی گەرما٣٣ پلە و نزمترین ١٨ پلە دەبێت، هاوکات هەر ئەمڕۆ لە شاری کەرکوک بەرزترین پلەی گەرما ٣٩ پلە و نزمترین ٢٣ پلە دەبێت .
ئەوەشی ئاشکرا کردووە سبەینێ شەممە، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرمای ٣٦ پلە و نزمترین ٢٥ پلە دەبێت، لە شاری سلێمانی بەرزترین پلەی گەرما ٣٥ پلە و نزمترین ٢٢ پلە دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیەکە راشیکەیاندووە پێشبینی دەکەن لە دهۆک بەرزترین پلەی گەرما ٣٥ پلە و نزمترین ١٩ پلە دەبێت، لە کەرکوکیش بەرزترین پلەی گەرما ٣٨ پلە و نزمترین ٢٢ پلە دەبێت.