لە شەڕی دوو دراوسێدا شەش کەس برینداربوون

لڤین:
شه‌وی رابردوو له شاری كه‌ركوك شه‌ڕەته‌قه له نێوان دوو دراوسێدا روویدا و به‌هۆیه‌وه شه‌ش كه‌س برینداربوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئەمنی لە شاری کەرکوک رایگەیاند. شه‌وی رابردوو له گه‌ڕه‌كی غه‌رناته‌ی شاری كه‌ركوك شه‌ڕەته‌قه له نێوان دوو دراوسێدا روویداوه.
سەرچاوەکە روونیکردەوە “دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و ته‌قه‌كه‌ره‌كان براون بۆ بنكه‌ی پۆلیس و به‌ڵێنی دووباره نه‌بوونه‌وه‌یان داوه، به‌ڵام دوای هاتنه‌وه‌یان له بنكه‌ی پۆلیس جارێكی دیكه پێكدادان و شه‌ڕەته‌قه دروستبووه‌ته‌وه” ئەوەشی روونکردەوە لە شه‌ڕەته‌قه‌كه‌دا شه‌ش كه‌س برینداربوون و بۆ چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.