دانه‌ غاز ڕێژه‌ی قازانجی چارەکی یەکەمی ئەمساڵی ئاشكراکرد

لڤین:
کۆمپانیای دانە غازی ئیماراتی، لە نوێترین ڕاپۆرتیدا، ئاماژە بە زیادبوونی پوختەی قازانجەکانی دەکات لە ماوەی سێ مانگی رابردووی ئەمساڵ بە بەراورد بە هەمان سێ مانگی ساڵی رابردوو.

بەگوێرەی راپۆرتەکە،”قازانجەکە بە جۆرێکە سێ مانگی سەرەتای ساڵی رابردوو ١٧ ملیۆن دۆلار قازانجی کردووە، بەڵام لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ٢٤ ملیۆن دۆلار قازانجی کردووە”.

دانە غاز له‌ راپۆرتەکه‌دا هۆکاری زیادکردنی قازانجی کۆمپانیاکە ئاشكراده‌كات و دەیگەڕێنێتەوە بۆ کەمبوونەوەی خەرجیەکان و زیادبوونی بڕی بەرهەمهێنان بە ریژەی لە ٩٪ و بەرزبوونەوەی نرخی غاز.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button