بڕیار له‌سه‌ر حه‌جی ئه‌مساڵ درا

لڤین:

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا، لە چوارچێوەی رێکاره‌كانی خۆپارێزی، وڵاتی سعودیە لە سەرەتای مانگی ئازاری ٢٠٢٠دا پێدانی ڤیزای بەمەبەستی گەشتی عەمرە راگرت و لە مەراسیمی حەجیش رێگه‌ی نه‌دا هاوڵاتیانی بیانی به‌شداری بكه‌ن و به‌ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی توندی خۆپارێزی تەنها رێگە بە ژمارەیەکی دیاریکراو لە هاوڵاتیانی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ درا، کە حەج بکەن.

ئەمڕۆ ( یەک شەممە، ٩ی ئایاری ٢٠٢١ ) لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا، هیشام سەعید، وتەبێژی وەزارەتی حەج و عومرەی سعودییە رایگه‌یاند،” بڕیاریانداوە لەئەمساڵدا گەشتی حەج ئەنجامبدرێت، بەڵام سەلامەتی و تەندروستی هاوڵاتیان و بەشداربووانیش لەبەرچاو دەگرن”.

هەروەها ئاماژەی بەوەیشدا،” لەئایندەدا میکانیزم و مەرجەکانى ئەنجامدانى حەج بڵاودەکەنەوە”.

لای خۆشیه‌وه‌، محەمەد عەبدلعالی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی سعودیە ئاماژەی بەوەکردوه‌،” هەرچەندە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەیەکجاری کۆتایی پێنەهاتووە، بەڵام چاودێری و کارکردنی بەردەوام بۆ روبەروبوونەوەی کۆرۆنا لە وڵاتەکە و بەتایبەتیش، لەکاتی رێورەسمی حەجدا دەگرنەبەر”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button