تۆڕی پاراستنی ته‌ندروستی گشتی:

له‌ ناوچه‌یه‌ك لە هەولێر پارتی ده‌ستی به‌ دابه‌شكردنی ڤاكسین كردوه‌

لڤین:
تۆڕی پاراستنی تەندروستی، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌مڕۆ ( یه‌كشه‌ممه‌، ٩ی ئایاری ٢٠٢١ ) ڕایگەیاندووە،”سەرچاوەیەکی ئاگادار چەند زانیاریەکی هەستیاری لەباری پارتیەوە بۆ تۆرەکەمان ئاشکرا کرد و پارتی لە ناوچەیەکی خۆیەوە لە هەولێر دەستیکردوە بە دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا، ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌،”پارتی بە تایبەت بۆ کادیرەکانی خۆی ڤاکسینی کۆرۆنای دابینکردوە و لە ناوچە حیزبیەکانەوە دابەشی دەکات”.

باس له‌وش كراووە،” ئەم رەفتارە، ئەگەر راستیەکی بسەلمێنێ، تاوانێکی گەورەیە، هەزاران هاوڵاتی هەیە لە کوردستاندا کە ڤاکسینی وەرنەگرتوە. بەدەیان بیانوی بێبنەما هێنراوەتەوە لەسەر ئەو بابەتە. بەڵام لەو لاوە حیزبەکان بە واسیتە ڤاکسین بۆ ئەندامەکانی خۆیان دابیندەکەن”.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، تۆڕی پاراستنی تەندروستی، گومان ده‌كات وەزیری تەندروستی راستەوخۆ لەم کارە گلابێت و بۆیە داوای ڕوونکردنەوە لە وەزیری تەندروستی و حیزبەکەی دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button