کۆنسوڵخانەی فەڕەنسا لە هەرێم نیگەرانە لە بڕیارەکەی دادگای تەمیز

لڤین:

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ( لڤین ) کەوتووە،سەبارەت بە پەسەند کردنی بڕیاری دادگا لە لایەن دادگای تەمیزەوە، کۆنسوڵخانەی فەڕەنسا، ڕایگەیاندووە،”کۆنسولخانەی فەڕەنسا لە هەولێر بە نیگەرانییەوە دەڕوانێتە بڕیاری پێداچونەوەی دۆسییەی پێنج ڕۆژنامە نووس و چاڵاکوانی مەدەنی هەرێمی کوردستان”.

هەروەها لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،”کۆنسولخانەی فەڕەنسا ئەوە بە بیر دەهێنێتەوە کە ئەو دۆستایەتییەی بە گەلی کوردستانەوە گرێمان دەدات و ئە هەماهەنگییەی نێوان فەڕەنسا و هەرێمی کوردستان لەسەر بناغەی بەهای هاوبەش و پرنسیپی هاو بەش پێکراو دامەزراون. لە نێوانیشیاندا ئازادی ڕۆژنامە گەری و ئازادی ڕادەربرین و خۆپیشاندان پێگەیەکی تایبەتییان هەیە”.

لە کۆتای ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،”کۆنسوڵخانەی گشتی فەڕەنسا نیگەرانی ئاشکرای خۆی دەردەبڕێت بەرامبەر هەر هەوڵێک بۆ تۆمەتبارکردنی پەیوەندی ڕۆژنامەگەری و کۆمەڵگای مەدەنی لەگەڵ نوێنەراتییە دپیلوماسییەکان و کۆنسولخانەکانی کراوە لە ناو هەرێمی کوردستان”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button