21 زیندانیکراوی ماددەی هۆشبەر لە موسەننا هەڵهاتن

لڤین:

لە پارێزگای موسەننای باشووری رۆژئاوای عێراق، 21 زیندانیکراو بە تاوانی بازرگانیی ماددەی هۆشبەر هەڵهاتن و هێزە ئەمنیەکان لە هەوڵی دەستگیرکردنەوەیاندان.

لە گرتووخانەی شارەدێی هیلال لە پارێزگای موسەننا 21 زیندانیکراو بە هۆی ماددەی هۆشبەرەوە بە رێگایەکی نهێنی هەڵهاتوون، هێزە ئەمنیەکان لە ئێستادا لە گەڕاندان بۆ دەستگیرکردنەوەی ئەو زیندانیکراوانە کە پێشتر لەلایەن دادوەرە بڕیاری سزادانیان بۆ دەرکرابوو.

هاوکات ئیدارەی شارەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە و سەرجەم ئەفسەرەکانی گرتوخانەکە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button