لڤین وردەکاری کەمکردنەوەی لێبڕین ئاشکرادەکات

لڤین:

شوان بەرزنجی، ڕۆژنامەنوسی نزیک لەسەرۆکی حکومەت، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک ڕایگەیاندووە” بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستم کەوتوون، لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە لە وەزیری دارایی داواکراوە چارەسەری کورتهێنانی بودجەی ٢٠٢١ی هەرێمی کوردستان بکات و بە دابەزاندنی ڕەقەمەکان کورتهێنان کەمبکاتەوە”.

سەبارەت بە کورتهێنان لە پڕۆژەی یاسای بودجەی هەرێمی کوردستان،ئاشکرای کردووە” بە پێی زانیارییەکانم ئێستا لە پڕۆژەی بودجەی هەرێمی کوردستان کورتهێنان نزیکەی ٤٠% و نزیکەی دەکاتە ( ٩ تریلیۆن ) دینار، ئەوەش ڕێژەیەکی زۆرە و داواکراوە لە وەزیری دارایی چارەسەری بکات”.

ئاماژەی بەوەیشداوە” دووهەفتەیە ڕەشنووسەکه دراوەتە وەزارەتی دارایی بەڵام نەتواندراوە بەتەواوی ئامادە بکرێ و ژمارەکان جێگیر بکرێن”.

هەروەها نوسیویەتی”لەو سەرچاوەم پرسی بەو بودجەی لە بەغداشەوە بڕیارە بنێردرێ کورتهێنان پڕناکرێتەوە؟ ئەو گوتی: ئەو بودجەی داندراوە حیسابی ئەو بودجەش کراوە کە بڕیاره له بەغداوە بنێردرێ، بۆیە بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنان دەبێ تەقەشووف بکرێ”.

رایشیگەیاندووە”لە بودجەی ( ٢٠٢١ )ی هەرێمی کوردستان داهاتی نەوت و خەرجی نەوت و کڕینی کارەبا و قەرزەکان بڕی داهاتی ناوخۆ و خەرجییەکانی تر دیاریکراون”.

ئاماژەیشی بەوەداوە کە”بە پێی زانیارییەکان بودجەکە دامەزراندنێکی کەمی تێدا دەبێت و پێشینەی زیاتر بۆ دابینکردنی مووچە و خەرجیەکان و پڕۆژەکان دەبێ”.

لەبارەی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران ڕۆژنامەنوسەکە نوسیویەتی” بە پێی گوتەی سەرچاوەیەک، تاوەکوو ئێستا ڕێژەی لێبڕینی مووچە لە نێو پڕۆژەی بودجه یەکلایی نەبۆتەوە، چەند پێشنیازیک هەیە، بەڵام پێناچێ لێبڕین هەڵبگیرێت، بەڵکوو کەمدەکرێتەوە بۆ خوار ٢١%، ڕەنگه پرسی لێبڕینی مووچە پڕ موناقەشەترین بڕگەی بودجە بێ”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button