دهزگای ئاسایشی ههرێم باندێكی ساغكردنهوهی دراوی ساختهی دهستگیركرد
لڤین
دەزگای ئاسایشی هەرێم باندێکی ساخکردنەوەی دراوی ساختە دەستگیردەکات کە لە مانگی رەمەزاندا دۆلاری ئەمریکی ساختەیان بە دوکاندار و فرۆشیاران داوە و لە بەرامبەردا دیناری عیراقییان وەرگرتووە.
لە راگەیەندراوێکی دەزگای ئاسایشی هەرێمدا هاتووه: “هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی/ ناوشار بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، دوای چاودێری ورد و بەدواداچوون، توانیان باندێکی چوار کەسی ساخکردنەوەی دراوی ساختە دەستگیربکەن”.
باسی لهوهشكردووه، “هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لەچەند هەڵمەتێکدا توانیان سەرجەم ئەندامانی باندەکە دەستگیربکەن، کە لەمانگی رەمەزاندا دۆلاری ئەمریکی ساختەیان بە دووکاندار و فرۆشیاران داوە، لە پێناو ساخکردنەوەی پارە تەزویرەکەیان و دیناری عیراقیان وەرگرتۆتەوە”.
ئاماژە بەوەشدراوە: “بەمەبەستی دەستگیرکردنی تەواوی ئەندامانی باندەکە و کۆکردنەوەی سەرجەم دراوە تەزویرەکە، توانرا سەرجەمیان دەستگیر بکرێن و دەست بەسەر تەواوی پارەکەدا بگیرێت، هەروەها تۆمەتباران تەمەنیان لە نێوان 24 بۆ 30 ساڵیدایە و دانیشتووی شاری سلێمانی و قەزای چەمچەماڵن”.
لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بە ماددەی 281 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە، هەروەها دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتیان دەکات، لەکاتی بوونی هەر حاڵەتێکی دراوی ساختە راستەوخۆ پەیوەندی بکەن بە (هێڵی گەرمی ئاسایش ژمارە 106، یاخود پەیجی فەرمی دەزگای ئاسایش).