ڕووسیا بۆ هاوڵاتییانی: گەشت بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مەكەن

لڤین

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا هۆشداری دەداتە هاوڵاتییانی، خۆیان لە گەشت کردن بۆ ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدوور بگرن. 

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا پێشنیاز دەکات، کە هاووڵاتیانی ڕووسیا خۆیان لە گەشتکردن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت ئیسرائیل و لوبنان و فەڵەستین بەدوور بگرن، مەگەر زۆر پێویست بێت.

ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند: بارودۆخەکە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەهۆی ململانێی فەڵەستین و ئیسرائیل ئاڵۆزە، بۆیە بەپەلە پێشنیاز دەکەین هاووڵاتیانی ڕووسیا خۆیان لە گەشتکردن بۆ ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بپارێزن.

دووشەممەی ڕابردوو ئیسرائیل بە فڕۆكە هێرشیكردەسەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشقی پایتەختی سووریا، لە هێرشەكەدا حەوت بەرپرسی سەربازی و دیپلۆماتكاری ئێرانی و ژمارەیەك هاوڵاتی سووری كوژران، ئێران هەڕەشەی تۆڵەكردنەوەی هێرشەكە دەكات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button