هاتوچۆی سلێمانی هۆشداریدهدات
لڤین
هاتوچۆى سلێمانى ڕایدهگهیهنێت، “دەستکاریکردنی ژمارەی تابلۆی ئۆتۆمبێل تاوانەو شۆفێران لەسەرپێچی ناپارێزێت”، ڕاشیدهگهیهنێت، “ههر شۆفێرێك ئهوكاره بكات، دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت و دەدرێتە دادگا”.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لهڕێگهى ڕاگهیهنراوێكهوه ئاشکرایکرد، شاردنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێل بە قوڕ یان دەستکاریکردنی ژمارەکان تاوانە و شۆفێران لە سەرپێچی ناپارێزێت.
هاتووچۆی سلێمانی دهڵێت:”هەر شوفێرێک دەستکاری تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەی بکات و بیچەمێنێتەوە، یان دەستکاری ژمارەکان بکات، بە قوڕ یان هەر ماددەیەکی دیکە، دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت و دەدرێتە دادگا”.
ئهوهشى ڕاگهیاندوه، “ئەمجۆرە هەڵسوکەوتە لە کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی شۆفێران ناپارێزێت، بەڵکو تاوانێکی دیکەش ئەنجامدەدەن و ڕووبەڕووی سزای یاسایی توند دەبنەوە، بۆیه داوا لە شۆفێران دەکهین خۆیان لەو جۆرە هەڵسوکەوتە نایاساییە بەدووربگرن”.