سەرۆکی لیژنەکانی قائیمقامیەت: سلێمانی پێشەنگی پابەندبوونە بەمەرج و رێنماییەکانی تەندروستی
لڤین
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌وه له‌مانگی ره‌مه‌زاندا تۆماركراون، سلێمانی له‌ڕوی ته‌ندروستییه‌وه له‌سه‌ر ئاستی شاره‌كانی هه‌رێم و عێراق پێشه‌نگه.
گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام لیژنه‌كان سه‌ردانی دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كانیان كردووه و له هه‌ڵمه‌ته‌كانیاندا پشكنینیان بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه ئه‌نجام داوه كه له‌لایه‌ن بازرگانه‌كانه‌وه به هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت.
گۆران قادر ده‌ڵێت: “جێگه‌ی سوپاس و ده‌ستخۆشییه بۆ خاوه‌ن شوێنه‌كان و كارمه‌نده‌كانیان كه زۆربه‌ی زۆری ئه‌و چێشتخانه و رێستۆرانت و ئه‌و شوێنانه‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌ردانیكردوون و خواردن و خواردنه‌وه دروست ده‌كه‌ن، پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردن بوون”.
وتیشی: “له‌سه‌ر بنه‌مای ئاماره تۆماركراوه‌كانی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز و به‌هۆی پابه‌ندبوونی شوێنه‌كان به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، سلێمانی پێشه‌نگی پاكوخاوێنییه له‌سه‌ر ئاستی ته‌واوی شاره‌كانی هه‌رێم و عێراق”.
گۆران قادر جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه “ئه‌وه‌ش ئامانجی سه‌ره‌كی كار و چالاكی رۆژانه‌ی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه نه‌ك سزادان و زیان گه‌یاندن به بازاڕیان”.
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی باسی له‌وه‌شكرد كه “ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م له چێشتخانه، ریستۆرانت و كارگه‌كانی ئاماده‌كردنی شه‌ربه‌ت و شیرینی سه‌رپێچییان كردووه كه له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه رووبه‌ڕووی داخستن و رێكاری یاسایی كراونه‌ته‌وه”.
گۆران قادر راشیگه‌یاند كه “له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی و ته‌ندروستی گشتی و بۆ ماوه‌نه‌وه‌ی شاری سلێمانی له ئاستی جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی كاركردن، دواكارم له خاوه‌ن شوێنه‌كان زیاتر پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاردن بن”.