تەنها لە دوو مانگدا عێراق بەهای 100 ملیۆن دینار کەلوپەلی لە ئوردن کڕیوە
لڤین:
ئوردن ڕایگەیاند، لە نێوان ئەو وڵاتانەی لە دوو مانگی ڕابردوودا زۆرترین شتومەک و کەلوپەلیان لە ئوردن کڕیوە عێراق پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە و بەهاکەی 100 ملیۆن دینار بووە.
ئەمڕۆ ژووری بازرگانیی ئوردن ئاماری کڕین و فرۆشتنی دوو مانگی ڕابردووی وڵاتەکەی بڵاو کردەوە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.
ژووری بازرگانیی ئوردن ڕایگەیاندووە، عێراق لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا بە بڕی 100 ملیۆن دیناری ئوردنیی شتومەک و کەلوپەلی لە ئوردنەوە هاوردە کردووە، بەوەش لە پلەی یەکەمی وڵاتانی عەرەبیدایە، کە زۆرترین هاوردە لە ئوردنەوە دەکەن.