لە روداوێكی تەقەكردندا لە زاخۆ دوو كەس برینداربوون

لڤین

پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە روداوێكی تەقەكردندا لە لەنزیك بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی شارەكە، دوو كەس برینداربون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ، راگەیەندراوێكدا بڵاویکردنەوە، نزیك سەعات 3:30 خولەكی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەنزیك بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی لە گەڕەكی “بێدار”، لەنێو ئۆتۆمبێلێكی جۆی “تۆیۆتا پیكاب”ەوە بە دەمانچە تەقە لە ئۆتۆمبێلێكی جۆری “ئۆپڵ ئۆمێگا” كراوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، لە ئەنجامی تەقەكان دوو كەس لەناو ئۆتۆمبێلە ئۆپڵەكەدا برینداربون.

ئاماژەی بەوەشداوە كە مەفرەزەكانی پۆلیس دەستبەجێ گەیشتونەتە شوێنی روداوەكەو هەردوو بریندارەكە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتن لە شارەكە كراون.

پۆلیس وتوشیەتی، لێكۆڵینەوە لە روداوەكە دەستی پێكردوەو بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 405 لە یاسای سزادان، فەرمانی دەستگیركردن بۆ تۆمەتباران دەرچووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button