هەپەگە شەهیدبوونی دوو گەریلای ڕاگەیاند
لڤین:
ڕاگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە بەمشێوەیەیە:
“هاوڕێیانمان زەردەشت و مەروان لە ناوچەى زاپ لە ریزی پێشی پێشەوە وەڵامی ئەو ئۆپەراسیۆنە داگیرکارییەیان دایەوە، کە لە ١٤ی نیسان دا دەستیپێکردبوو، ئەو هاوڕێیانەمان ماوەی ٢ مانگ بە شێوەیەکی مێژوویی بەرەنگاری سوپای تورکی داگیرکەر بوونەوە. هاوڕێیانمان زەردەشت و مەروان ڕۆڵێکی گرنگیان لە تونێلەکانی شەڕی شەهید شاهین دا گێڕا، کە دەیان دوژمنی تیادا کوژرا و بوون بە یەکێک لە هاوڕێیانمان، کە بۆ بەرنگاربوونەوەی هێرشە دڕندانەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست لە پێشی پێشەوە بەرخودان و شەڕیان دەکرد.
لە دژی سوپای تورکی فاشیست، کە بە دووەم گەورەترین سوپای ناتۆ پێناسە دەکرێت و هەموو توانا و هێزی تەکنیکی و تەکنەلۆژیای شەڕ بەکاردەهێنێت، هاوڕێیانمان بەرخۆدانی مێژووییان نیشانداوە و ئەو بەرخۆدانەیان گەیاندە بەرزترین ئاست. دەوڵەتی فاشیستی تورک سەرەڕای ئەو هەموو توانا و دەرفەتانەی بەردەستی نەیتوانی لەبەردەم گەریلاکاندا بوەستێتەوە و جارێکی دیکە تاوانی شەڕی ئەنجامدا و چەکی کیمیایی لە دژی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بەکارهێنا. لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا بە چەکی کیمیایی هەڤاڵانمان زەردەشت و مەروان شەهید بوون. هەڤاڵانمان زەردەشت و مەروان بە بەرخۆدانی خۆیان هەمیشە وەک قارەمانی گەلی کورد یادیان دەکرێتەوە.
زانیاری لەسەر ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەو شێوەیەیە:
ناز ناو: زەردەشت ڕانیە
ناو و پاشناو: کاروان قادر حسێن
شوێنی لەدایکبوون: ڕانیە
ناوی دایک و باوک: ناهیدە – قادر
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ / زاپ
نازناو: مەروان باز
ناو و پاشناو: شەهموز ئاک کۆیون
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
ناوی دایک و باوک: مەسورە – موسبا
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ / زاپ
سەرەتا و لە پێش هەموانەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئازیز و هێژای هەڤاڵانمان زەردەشت و مەروان و هەروەها هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و بەڵێنی خۆمان دووپات دەکەینەوە بۆ گەیشتن بە ئامانجی هاوڕێیانمان و بۆ هێنانەدیی ‘ڕێبەرایەتی ئازاد، کوردستانی ئازاد’ درێژە بە تێکۆشانەکەیان دەدەین و بە دڵنیاییەوە ئەو خەونانەیان بەدی دەهێنین”.