فڕۆکەیەکى سەربازیی لە یۆنان کەوتەخوارەوە

لڤین:

شەوی رابردوو فڕۆکەیەکی سەربە هێڵێکی ئاسمانیی ئۆکراینا لە باکووری یۆنان، کەوتەخوارەوە.

ئاژانسی هەواڵیی یۆنان بڵاوی کردەوە، فڕۆکەکە “ماددەی مەترسیدار”ی هەڵگرتووە، بەوهۆیەوە بەرپرسانی یۆنان داوایان لە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و فریاکەوتن کردووە لە ناوچەی پالایۆهۆریۆو سەربە شاری کاڤالا، دوور بکەونەوە کە فڕۆکەکەی لێکەوتووەتە خوارەوە.

تیمێکی تایبەتی پسپۆڕانی تەقەمەنی، بۆ ئاشکراکردنی ئاستی مەترسیداری ئەو ماددەیەی کە فڕۆکەکە هەڵیگرتبوو لە رێوشوێنێکی ئەمنی توندوتۆڵدا چوونە شوێنی رووداوەکە.

– فڕۆکەوانەکە بوونی کێشەی لە بزوێنەری فڕۆکەکەدا راگەیاندبوو.

فڕۆکەوانی فڕۆکەکە، بوونی کێشەی لەناو بزوێنەری فڕۆکەکەدا راگەیاندبوو و داوای مۆڵەتی نیشتنەوەی بەپەلەی کردبوو، بەڵام بەرلە گەیشتنی فڕۆکەکە بە فڕۆکەخانە، بزوێنەرەکەی گڕی گرت و لە نزیک ناوچەیەکی نیشتەجێبوونی شاری کاڤالا، کەوتەخوارەوە.

فڕۆکە ئۆکرایناییەکە لە سربیاوە باری بۆ ئوردن دەگواستەوە و بە گوتەی شایەتحاڵەکانیش، راستەوخۆ دوای کەوتنەخوارەوەی دەنگی ژمارەیەکی زۆر تەقینەوەی یەک لە دوای یەک بیستراون و ئاگریش لە فڕۆکەکە بەربووە.

باس لەوە کراوە کە تیمی فڕۆکەکە ژمارەیان هەشت کەس بووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button