لە سنوری شاری دهۆک میتی تورکیا بەرپرسێکی پەکەکەی تیرۆر کرد
لڤین:
بەگوێرەی هەواڵێك ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی، لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (MiT)دا، یەکێک لە بەرپرسانی باڵای پەکەکە، عیزەددین ئینان کە ناوە نهێنییەکەی ”دێرسیم ماڵاتیا” بووە بەرپرسی ئاکادیمیەکانی ئاپۆلۆ و ئەندامی ئەنجوومەنی پەکەکە/هەپەگە بووە و چالاکییە چەکدارییەکانی پەکەکەی بەڕێوەدەبرد لە ناوچەی دهۆک-گارە باکووری عێراق لە چالاکی خرا.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتووە، عیزەددین ئینان لەلایەن میتەوە لە ناوچەی گارە باکووری عێراق خراوەتە ژێر چاودێرییەوە.
لە کاتێکدا لە ناوچەی دهۆک-گارە لەگەڵ چەکدارانی رێکخراوەکە کۆبووەتەوە لە ئۆپەراسیۆنێکی میتدا هەموو بەیەکەوە لە چالاکی خراون.
عیزەددین ئینان لە ساڵی ١٩٩٢دا، پەیوەندی کردووە بە پەکەکەوە و لە سووریا و عێراق چالاکی رێکخراوەیی ئەنجامداوە.