سبەی یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان دەگەرێنەوە

لڤین:

کاروان ستونی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و ئیرشاد لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان ڕایگەیاند: لە سەبەی دووشەممە 18ئەم مانگەوە گەڕانەوەی کاروانی حاجیان لە سعودیەوە بۆ ھەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و، بەپێی ئەو خشتەیەی دیاری کراوە تاکو 24 مانگ سەرجەم حاجیان دەگەڕێنەوە.

کاروان ستونی وتیشی “ژمارەی ئەو حاجیانەی لە سعودیەوە دەگەڕێنەوە بۆ ھەرێم ژمارەیان دوو ھەزار و 120 حاجییە و لە ئەمساڵدا ھیچ حاجییەکی ھەرێم لەکاتی بەجێھێنانی فەریزەی حەج گیانی لە دەست نەداوە.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button