چوارچێوهی هەماهەنگی شیعە لە كۆبوونەوەدان
لڤین:
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە چوارچێوهی هەماهەنگی هێزە شیعەكانی عێراق یەكەم كۆبوونەوەی خۆی لە بەغدا بە ئامادەبوونی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەنجام دا.
سهركردهكانی چوارچێوهی هاوئاهەنگی بەشداری كۆبوونەوەكەن و چاوەڕوان دەكرێت ئەمشەو راگەیەندراوێك لەبارەی دواپێشهاتەكان و هەڵوێستی نوێی چوارچێوەی هەماهەنگی لە دوای دەستلەكاركێشانەوەی سەدرییەكان بڵاو بكرێتەوە.
كۆبوونەوەكە لە ماڵی فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی بەڕێوەدەچێت و تا ئێستا بەردەوامە.
ئەم كۆبوونەوەیە لە كاتێكدایە دوای دەستلەكاركێشانەوەی كوتلەی سەدر لە پەرلەمانی عێراق، دۆخی سیاسیی وڵاتەكە بەرەو ئاقارێكی نادیار چووە و نیگەرانی و دڵەڕاوكێی زۆر لە نێوان هاووڵاتییاندا بڵاو بووەتەوە و هەندێك لە میدیاكانی وڵاتەكە باس لە ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕ و ئاژاوە لەنێو ماڵی شیعیدا دەكەن.