بەشە خۆراکی ئەمساڵ لەچاو بەشە خۆراکی ساڵانی ڕابردوو زیاتر دەبێت
لڤین:
بەرپرسێكی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێمی كوردستان،بەشە خۆراکی ئەمساڵ لەچاو بەشە خۆراکی ساڵانی ڕابردوو زیاتر دەبێت.
نەوزاد کامل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، رایگەیاند، تا ئێستا چوار بەشە خۆراک ھاتووە و زەیتی مانگی پێنجیش ھاتووەتە ناو کۆگاکان و ھاوڵاتییان دڵنیا دەکەنەوە بەشە خۆراکی ئەمساڵ لەچاو بەشە خۆراکی ساڵانی ڕابردوو زیاتر دەبێت.
وتی: ساڵانی ڕابردوو تەنھا شەش بەشە خۆراک درا، بەڵام ئەم ساڵ و تا ئێستا پێنج بەشە خۆراک دراوە.