ئاواتی شێخ جەناب و یەکێتی کۆبوونەوە
لڤین:
وه‌زیری دارایی هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ی دۆخی مووچه له سلێمانی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له ئاستی باڵا كۆبووه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به ” میدیایەکی نزیک لە بزووتنەوەی گۆڕان”ی راگه‌یاندوە، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢١ی نیسانی ٢٠٢٢، ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابوری هه‌رێم و لەگەڵ ئاستی باڵای سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆبوونه‌ته‌وه و له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سنوری سلێمانی گفتوگۆیان كردوه، به‌تایبه‌ت به بایه‌تی چاكسازی و كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی سنوره‌كه.
سه‌رچاوه‌كه وتی، وه‌زیری دارایی بەمەرجی چارەسەرکردنی کێشەی موچە و داهاتی سلێمانی، بڕیاره سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی ئاینده، جارێكی دیكه له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌سه‌ر ئاستی باڵا و كه‌سانی پسپۆڕ كۆببێته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی، سه‌رۆكی حكومه‌ت به وه‌زیری دارایی وتوه، له سنوری ده‌سه‌ڵاتی پارتیدا، هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكت هه‌یه، به‌ڵام له سنوری سلێمانی په‌یوه‌ندی به یه‌كێتییه‌وه هه‌یه، بۆیه ئه‌مڕۆ وه‌زیری دارایی له ئاستی باڵا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆبووه‌ته‌وه.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئاوات شێخ جه‌ناب جه‌ختی كردوتهوه كه هه‌تاوه‌كو هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی له سنوری سلێمانی نه‌بێت، ئاماده نییه بگه‌ڕێته‌وه بۆ وەزارەت، بۆیه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بافڵ تاڵه‌بانیش به‌ڵێنیان پێداوه كه به ته‌واوه‌تی پشتگیری ده‌كه‌ن.