ئاسایشی هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

لڤین:
بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى هەولێر رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تاوانی کوشتنی ئافرەتێک بە ناوی ( کوێستان پیرۆت خدر) لە گەڕەکی کوردستان-ی شاری هەولێر ڕوویدا.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە،تیمەکانی لێکۆلینەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان و بنکەی ئاسایشی گەڕەک گەیشتنە شوێنی تاوان و دەستیان کرد بە لێکۆلینەوە و دەرکەوت لەلایەن هاوسەرەکەی بە ناوی ( أ. ش . ع.) لەسەر کێشەی خێزانیی بە چەقۆ کوژراوە.
ئاماژەى بەوەشکردوە، توانرا دوای کەمتر لە دوو کاتژمێر تاوانبار دەستگیر بکرێت و لەسەر فەرمانی داوەری لێکۆلینەوە بە ماددەی ٤٠٦ لەلامان بەندکراوە و لە ڕێگەی دادگا ڕووبەڕوی یاسا دەکرێتەوە.