وەزیری نەوتی عێراق: قبوڵى ناكەین نەوتی هەرێم بەكەمتر لەنرخی نەوتی عێراق بفرۆشرێت

لڤین:
وەزیری نەوتی عێراق ڕایدهگهیهنێت،”دادگای فیدراڵی دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستە نەوتییەكانی هەرێمی پێداوینو قبوڵى ناكەین نەوتی هەرێم بەكەمتر لەنرخی نەوتی عێراق بفرۆشرێت”.
ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی (العراقیە) ڕایگەیاند، “بۆری نەوتی عێراق لەڕێگەی توركیاوە لەدادگا نێودەوڵەتییەكاندایە، توركیا بەشێوەیەكی نایاسایی بۆرییەكە بەكاردەهێنێت”.
لەبارەی بڕیاری دادگای فیدراڵییەوە، وەزیری نەوت وتی:”بڕیارەكە دەسەڵاتی بەوەزارەتی نەوت داوە ئەو گرێبەستانە هەڵوەشێنێتەوە كە هەرێمی كوردستان كردویەتی.
هەروەها دەسەڵاتی پێداوین بگەڕێین بەشوێن لێكەوتە داراییەكانی پرۆسەی فرۆشتنی نەوتو غازی هەرێم لەساڵانی ڕابردوودا”.