وەزارەتی شارەوانی تێچووی ئاوی خواردنەوە و داهاتەکەی ئاشکرا دەکات

لڤین:

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزای ھەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات،  لە ساڵی ڕابردوودا ١٢٨ ملیار و ٦٩٩ ملیۆن و ٤١٩ ھەزاردینار خەرجی دەستەبەرکردنی ئاوی خواردنەوە بووە، بەڵام داھاتی ئاو  ٤٢ ملیار و ١٠٢ ملیۆن و ٣٢٧ ھەزار دینار بووە.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ڕێگەی ٨١ پرۆژەی ستراتیژی و پێنج ھەزار و ٧٨٧ بیر، دوو ملیار و ٦٨٤ ملیۆن و ٦٠٥ مەتر سێجا ئاوی خواردنەوە لە ڕێگەی ١٤ بەڕێوەبەرایەتی و ١١٨ فەرمانگە بۆ تێکڕای ھاوبەشانی ئاو لە ھەرێمی کوردستان دابین دەکرێت.

وەزارەتەکە ئاشکراشیکردووە، ھاوبەشانی ئاو لە ھەرێمی کوردستان ملیۆنێک و ١٤ ھەزار و ٧٠٦ ھاوبەشن، ٧٠٤ ھەزار و ٢٥٩ ھاوبەش پێوەری ئاویان ھەیە و ٣١٠ ھەزار و ٤٤٧ ھاوبەشیش پێوەری ئاویان نییە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە گوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەرۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لە ماوەی تەنھا مانگەکانی کانوونی دووەم و شوباتی ئەمساڵ ٢٠٢٢، داھاتی ئاو لە ھەرێمی کوردستان نۆ ملیار و ٧٧٠ ملیۆن و ٥٩١ ھەزار دینار بووە، ساڵی ٢٠٢١یش ٤٢ ملیار و ١٠٢ ملیۆن و ٣٢٧ ھەزار دینار داھات بووە.

ئاشکراشیکردووە، لە ساڵی ڕابردوودا ١٢٨ ملیار و ٦٩٩ ملیۆن و ٤١٩ ھەزار دینار خەرجی دەستەبەرکردنی ئاوی خواردنەوە بووە بۆ ھاوڵاتییانی ھەرێمی کوردستان لە تەواوی شار و شارۆچکە و گوند و ناوچەکان.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button