فراکسیۆنی یەکێتی: دەبێت پێکهاتەکان نوێنەری ڕاستەقینەیان هەبێت لە پەرلەماندا

لڤین:

فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن پڕۆژەیاسای خۆیان پێشکەشکردووە و دەشڵێن دەبێت پیکهاتەکان نوینەرایەتی خۆیان هەبێت نەک حزبێکی سیاسی. 

زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی پە لەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەک رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: هەردوو یاسای هەڵبژاردن و یاسای کۆمسیۆن ڕەهەندی نیشتمانییان هەیە و دەبێت هەموار بکرێتەوە.

وتیشی: ئه‌زموون ده‌ریخستووه‌ په‌رله‌مان به‌ هه‌ڵبژاردنى یه‌ك بازنه‌یی ناتوانێت نوێنه‌رى خه‌ڵك بێت، ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هه‌ڵبژاردنێك بكه‌ین كه‌ تێیدا ده‌نگده‌ر دڵنیابێت له‌و ده‌نگه‌ى كه‌ ده‌یخاته‌ سندوقه‌كه‌وه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد: دەبێت یاسایەک هەبێت کە بوار بۆ ساختەکاری نەهێڵێتەوە و پێکهاتەکان نوێنەری ڕاستەقینەیان هەبێت لە پەرلەماندا نەک نوێنەرایەتی حزبێکی سیاسی.

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی باسی لەوەشکرد: ئامانجمان ئەوەیە سیستەمی هەڵبژاردنی لە کوردستان بگۆڕدرێت، هەر بۆیە هێزە سیاسیەکان دەبێت نەرمی بنوینن، ڕوونیشیکردوە تۆماری دەنگدەران پوخت و بێگەرد نییە و پێویستە یاسای هەڵبژاردن بە سازان هەمواربكرێتەوە.

زیاد جەبار ڕاشیگەیاند، بە ئەزموون بۆمان دەرکەوتووە کە یەک بازنەیی هاوسەنگی ناپارێزێت لەنێوان نوێنەرایەتیی ناوچەکاندا بۆیە داوای فرە بازنەیی دەكەین. دەمانەوێت لەكاتی خۆیدا هەڵبژاردن بكرێت و هیچ هێزێک رامان ناگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button