هەولێر.. بڕیارێکى نوێ لەبارەى نرخى کارەبا درا

لڤین:
لیژنەى دیاریکردنى نرخى خزمەتگوزاری پڕۆژەکانى نیستەجێبوونى هەولێر بڕیاریدا نرخى (یەک کیلۆ واط. کاتژمێر) کارەبا لە پڕۆژەکانى نیشتەجێبوون نابێت لە (365) دینار زیاتر وەربگیرێت.
هەرخاوەن مۆلیدەیەک و لایەنێک لە پڕۆژەکانى نیشتەجێبوونى هەولێر سەرپێچى لەو نرخە بکات و بە گرانتر کارەبا بدات بەهاوڵاتییان، ڕووبەڕووى ڕێکارى یاسایی و سزایى پێبژاردن دەبێتەوە.