ڤایرۆسێکی نوێ لە دەڤەری ڕاپەڕین بڵاوبۆتەوە

لڤین:

تەندروستى راپەڕین رایگەیاند، دواى پشکنین دەرکەوتووە ئەو پەتایەى بەشێوەیەکى بەربڵاو لە سنورەکە هەیە بەهۆی ڤایرۆسى رۆتاوە بووە.

تەندروستى راپەڕین ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو  تیایدا دەڵێت، ماوەیەکە پەتای سکچوون ڕشانەوە لە سنورەکە تەشەنەی کردووە و تائێستا ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی بەهۆی پەتاکەوە داخڵی نەخۆشخانە کراون.

ڤایرۆسى رۆتا (Rotavirus) ڤایرۆسێکە کە دەبێتە هۆى سکچوون بەتایبەتى لەناو منداڵاندا و بەوە ناسراوەکە بەخێرایی و ئاسانى بڵاودەبێتەوە بەهۆى هەوکردنى ریخۆڵە و سکچوونى توندەوە. وشکبوونەوە بە مەترسیدارترین کاریگەرى ڤایرۆسەکە دادەنرێت، نیشانەکانى بریتین لە تا و سکچوون، ئازارى سک و وشکبوونەوە، بەگشتى دواى دوو رۆژ لە توشبوون دەردەکەون و سێ تا هەشت رۆژ دەخایەنێت.

دەقى راگەیەنراوەکە:

ئاگاداری بۆ هاوڵاتیانی سنوری پشدەر (تایبەت بە بڵاوبونەوەی پەتای سکچون و ڕشانەوە) لەدەڤەرەکە.

ماوەیەکە پەتای سکچون ڕشانەوە لە سنورەکە تەشەنەی کردووەو تائێستا ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی بەهۆی پەتاکەوە داخڵی نەخۆشخانە کراون، دوای وەرگرتنی چەندین پشکنینی جۆراوجۆ دەرکەوتووە ئەم پەتایە بەهۆی جۆرێک لەڤایرۆسەوە بڵاو بۆتەوە، بۆیە داوا لەدانیشتوانی سنورەکە دەکەین پابەندی ئەم ڕێنماییانە بن…..

1ـ دوورکەوتنەوە لەتووشبوانی پەتاکە و پێویستە بەهیچ شێوەیەک بەرکەوتەیان نەبێت لەگەڵ تووشبوان .

2ـ پێویستە ئاو بکوڵێندرێت پێش خواردنەوە.

3ـ بەهەموو شێوەیەک پابەندی پاک و خاوێنی ببن.

بەهیوای تەندروستی باش بۆ هەموولایەک .

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button