هاوپەیمانی سیادە بەشداری دانیشتنەکەی سبەی ئەنجومەنی نوێنەران ناکات

لڤین:
هاوپەیمانی سیادە کە نوێنەرایەتی زۆرینەی سوننەکان دەکات ڕایگەیاند بۆ پاڵپشتیکردنی ئەو هەوڵانەی دەدرێن لە پێناوی گەیشتن بە چارەسەری هاوبەش بەشداری دانیشتنی سبەینێی پەرلەمان ناکەن.
لە ڕاگەیەندراوێکدا هاوپەیمانی سیادە کە نوێنەرایەتی زۆرینەی پەرلەمانتارانی سونە دەکات لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، بە ڕێککەوتن لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە زۆرینەی نیشتمانی بڕیارماندا بەشداری دانیشتنەکەی سبەی دووشەممەی ئەنجومەنی نوێنەران نەکەین.
هاوپەیمانی سیادە لە هەردوو هاوپەیمانی تەقەدومی محەمەد حەلبوسی و عەزمی خەمیس خەنجەر پێکدێت و پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانیان وەرگرتوە و هاوپەیمانی کوتلەی سەدر و پارتین.