وەزارەتی دارایی لێخۆشبوو‌ن بۆ قەرزی پێشینەکان دەردەکات

لڤین:
وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان لە ڕێنماییەکدا هاوڵاتیانی ئاگادار كردوه‌ته‌وه به‌و مه‌رجه‌ی لەماوەی 90 ڕۆژدا پێشینەکانی حکومەت کە وەک قەرز لایەتی، بیگەڕێنێتەوە، ئه‌وا 15% لێخۆشبوونی بۆ دەردەکەن.
له نوسراوێكدا كه ئه‌مڕۆ 6ی شوباتی 2022 ده‌ركراوه و واژووی ئاوات جه‌ناب نوری، وه‌زیری دارایی هه‌رێمی له‌سه‌ره، 10 خاڵ بۆ پرسی لێخۆشبون به بڕی 15% له‌و پێشنیانه‌ی حكومه‌ت ده‌ركراوه كه له‌لای هاوڵاتیانه.

