لە کەنەدا تەرمی 215 خوێندکار لە گۆڕێکی بە کۆمەڵدا دۆزرایەوە

لڤین:

لە مێژوودا خوێندنگە ناوخۆییەکان یەکێک بووە لە باوترین جۆرەکانی خوێندگە لە سەدەکانی ڕابردوودا لە ئەوروپا و تیایدا خوێندکارەکان لەلایەن خێزانەکانیانەوە خراونەتە ئەو خوێندنگایانە و تا تەواوکردنی خوێندن نە چونەتەوە ناو خێزانەکانیان.

بە پیێ هەندێک ڕاپۆرت و لیکۆڵینەوە لەو خوێندنگانەدا بە شێوازێکی توند مامەڵە و ڕەفتار لەگەڵ خوێندکاردا کراوە هەندێک جار گەشتۆتە دەستدرێژی سێکسی وکوشتن.

نمونەی ئەم خوێندگایە بریتیە لە خوێندنگەی کاملۆپسی هیندستانی ناوخۆیی (The Kamloops Indian Residential School) لە ساڵی 1874 تا 1976 کاری کردووە و دەکەوێتە ویلایەتی کۆلۆمبیای بەریتانی لە کەنەدا و لە لایەن ڕۆمانیە کاسۆلیکیەکانەوە بەڕێوەبراوە، و لە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لەکاتی لیکۆڵینەوە و بەدواداچوون لەم خوێندنگا میژوویەدا گۆڕێکی بە کۆمەڵ دۆزراوەتەوە.

ئەو گۆڕە بە کۆمەڵە زیاتر لە 215 منداڵی تێدا بووە و ئاماری ئەم منداڵانە بە هیچ شێوەیەک لە دۆکیۆمێنتەکانی خوێندنگاکەدا تۆمار نەکراوە، زۆرێک لە منداڵە مردووەکان تەمەنیان لە 3 ساڵاندایە و تا ئێستا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە و هۆکاری ئەم کوشتنە بە کۆمەڵە نەزانراوە.

کارۆلین بێنێت، وەزیری پەیوەندییەکانی کەنەدا ڕایگەیاند، قوتابخانەکانی نیشتەجێبوون بەشێکن لە سیاسەتی داگیرکاریی “شەرمنانە” ئەو وتی ” حکومەت پابەند بووە بە “یادکردنەوەی ئەو ڕۆحە بێ گوناهانە”.

 

لەگەڵ ئەوەی ئەم خوێندنگەیە یەکێک بووە لە گەورەترین خوێندنگە ناوخۆییەکانی سەدەی رابردوو، بەڵام بە پێی لێکۆڵینەوەکان لەم خوێندنگەیەدا پێشێلکاریەکی زۆر دژ بە منداڵان کراوە و تەنانەت نەیانتوانیوە بە زمانی خۆیان قسەبکەن و کلتوری خۆیان پەیڕەو بکەن.

 

دۆزینەوەی ئەم پاشماوەیە کاردانەوەیەکی زۆری لێکەوتەوە و سەبارەت بەم بابەتە حکومەتی کەنەدا لە ساڵی 2008 دا بە فەرمی داوای لێبوردنی لەبارەی ئەم سیستەمەی خوێندن کرد.

بە پیێ لێکۆڵینەوەکان ژمارەیەکی زۆری ئەو منداڵەنەی لەم خوێندنگەیەدا دانراون نەگەڕاونەتەوە ناو خێزانەکانیان، ئەمە لە کاتێکدایە لە ساڵانی نێوان 1863 تا 1978 نزیکەی زیاتر لە 150 هەزار منداڵ خراونەتە ئەم خوێندنگانە .

 

لە ئێستادا هەوڵی گەڕان بە دوای منداڵە ونبووەکان بەڵگەنامەی مردنەکان و شوێنی ناشتنی ئەو منداڵانە دەدرێت کە لەکاتی ئامادەبوونیان لە قوتابخانەکاندا گیانیان لەدەستداوە تا ئێستا زیاتر لە چوار هەزار و 100 منداڵ کە لەکاتی چوونە خوێندنگە ناخۆییەکان گیانیان لەدەستداوە.

هەر لەو بارەیەوە جەستن ترۆدۆ سەرۆکی کەنەدا لە تویتێکدا رایگەیاند: ئەو هەواڵەی کە لە قوتابخانەی نیشتەجێبوونی کاملۆپسی پێشوو بڵاوکرایەوە دڵم دەشکێنێت – ئەوە بیرهێنانەوەیەکی پڕ ئازارە بۆ ئەو بەشە تاریک و شەرمنانەی مێژووی وڵاتەکەمان .

جەستن ترودۆ سەرۆک وەزیران وتی ئەوە “بیرخەرەوەیەکی بە ئازارە” لە “چاپێکی شەرمنانەی مێژووی وڵاتەکەمان” دۆزینەوەکە ڕۆژی پێنجشەممە ڕاگەیندرا،  ئەو رێکخراوەی گۆڕەکەی دۆزیوەتەوە دەڵڵێت لەگەڵ پسپۆڕەکانی مۆزەخانە و پزیشکی کاردەکات بۆ دۆزینەوەی هۆیەکان و کاتی مردنەکان کە لە ئێستادا نەیانزانراوە .

سەرچاوە: بە دەستکاریەوە (بی بی سی)



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button