داوادەكرێت دامودەزگا دادوەرییەکانی عێراق رۆڵیان لەكەیسی سزادراوانی بادیناندا هەبێ

لڤین:

لە ڕاگەیەندراوێکدا بۆ ڕای گشتی، ( غالب محمد علی ، د. رێبوار کریم محمود، سەرکەوت شمس الدین ) ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەبارەت بە پەسەند کردنی بڕیاری دادگای تەمیز، سەبارەت بە سەپاندنی ( ٦ ) ساڵ بەسەر پێنچ لە زیندانیانی بادینان، ڕایانگەیادووە” پێویستیشە دامودەزگا دادوەرییەکانی عیراق لەم بابەتەدا رۆڵیان هەبێت و نەهێڵن چیتر دادگا بۆ مەرامی سیاسی بەكاربهێنرێت”.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

راگەیەندراو بۆ ڕای گشتی

لەئێستادا گفتوگۆی گەرمی لایەنە سیاسییەکان بۆ قۆناغی داهاتوی عیراق و کوردستان و بەرەنگاربونەوەی ئاستەنگەکان بەڕێوەدەچێت. لەگەرمەی ئەو گفتوگۆیەدا سزای زیندانیکراوانی بادینان لەلایەن دادگای تەمیزەوە سەپێندرا و حوکمی شەش ساڵەکە بوە بڕیارێکی چەسپاو.
ئەم هەوڵەو لەم کاتەدا دوو ئامانج بۆ ستەمکاران دەپێکێت، لەلایەك لایەنە سیاسییەکان سەرقاڵن بە گفتوگۆی سیاسی و پێناچێ هەڵوێستی توندیان هەبێ سەبارەت بەو کەیسە. لەلایەکیتریشەوە ئەو حوکمە ستەمکارانەیە دەچەسپێت کە بەناهەق بەرامبەر گیراوانی بادینان دەرکراو ئیتر دەبێتە وانەیەکیش بۆ خەڵکانیتر.
ئەم بابەتە نابێ بێدەنگی لێ بکرێت و ئێمە لای خۆمانەوە بە وردی کار لەسەر تەواوی ئەو بڕگانە دەکەین، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندیدارە بە گفتوگۆی چالاکوان و رۆژنامەنوسان لەگەڵ باڵیۆزخانەو کونسولگەری وڵاتان. پێویستیشە دامودەزگا دادوەرییەکانی عیراق لەم بابەتەدا رۆڵیان هەبێت و نەهێڵن چیتر دادگا بۆ مەرامی سیاسی بەكاربهێنرێت.

غالب محمد علی
د. رێبوار کریم محمود
سەرکەوت شمس الدین

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button